قفسه : کوردی قیمت : 380,000 تومان

سەرەتایێک بۆ لینوکس


لینوکس بریتییە لە سیستەمی وەگەڕخەر (کارگێڕی). سیستەمی وەگەرخەڕی (OS) ناوێکە دراوە بە نەرمەکاڵایەک یان چەند نەرمەکاڵایەک کە سەرچاوەکانی کۆمپیتەر، وەکو پردێک، بە ڕوکارێکی گرافیکییەوە لە نێوان ڕەقەکاڵا و بەکارهێنەردا ڕێکدەخات.


سەرەتایێک بۆ لینوکس
مشخصات کتاب

نویسندهئاگا ئیسماعیل عەبدوڵڵا، سەیێد جەواد سەجادی
انتشاراتسقز - قلم من
نوبت چاپبهار - 1404
زبانکوردی
صفحه152
شابک٠-٣٣٣-٢١-٩٩٢٢-٩٧٨

چکیده

لینوکس بە یەکێک لە گرنگترین پێشکەوتنەکانی بازرگانی سەدەی بیست و یەک دەژمێردرێت. بێجگە لە کاریگەرییەکانی لەسەر پەرەپێدانی ئینتەرنێت، جێگەی لەناو زۆربەی ئامێرەکانی کۆمپیتەردا کردۆتەوە، هەروەها خودی گەشەپێدانی ئەم سیستەمی وەگەڕخەرییە؛ سمبولێک بوو بۆ کاری هاوبەش لە کاتی ئەنجامدانی پرۆژەکان.

بۆ نموونە، گوگڵ خاوەنی هەزاران ڕاژەی بنچینەکراوە لەسەر لینوکس ئەمەش لە پێناو بەهێزکردنی بزوێنەرەکانی گەڕان. تەنانەت ئەندرۆیدەکەشی کە لەسەر زۆرینەی تەلەفۆن و تەلەفزیۆنە زیرەکەکانە؛ بنچینەکەی لینوکسە. کاتێک کە وێبگەڕی کرۆم دادەمەزرێنین و، کاری پێ دەکەین، دیسانەوە هەر لینوکسە کە پاڵپشتی وێبگەڕەکەمان دەکات.

نموونەیەکی دیکە بریتییە لە مێتا (فەیسبووکی جاران)، کە پلاتفۆڕمەکەی خۆی لە سەر LAMP گەشەپێدەدات. LAMP کورتکراوەی سیستەمی وەرگەڕخەری Linux، ڕاژەی وێبی Apache، بنکەدراوەی MYSQL و، زمانی سکریپت نووسی وێبی PHP یە، تەواوی ئەم خزمەتگوزارییانە بە شێوەی سەرچاوەکراوە بڵاو کراونەتەوە. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە مێتا لەسەر زەمینەیەکی سەرچاوەکراوەی خۆڕایی پەرەدەسێنێت.

ڕێکخراوە بازرگانییەکانی جیهان کە ملیۆنان دۆلار بۆ خێرایی و پاراستنی سیستەمەکانیان خەرج دەکەن، پشت بە لینوکس دەبەستن، بۆ نموونە بازاڕەکانی بۆرسەی نیۆرک، شیکاگۆ، تۆکیۆ و، ڕێکخراوە گەورەکان لە سەر لینوکسن، ئەمەش وای کردووە کە خواست لەسەر فێربوون و هەلی کار لەسەر لینوکس زۆرتر ببێت. هەر بۆیە لەم بەندەدا ئێوە بە مێژوو و، ناساندنی لینوکس و، شارەزاییەکان و، مۆڵەتەکە نێودەوڵتییەکانی لینوکس ئاشنا دەکەین.