قفسه : کوردی قیمت : 200,000 تومان

بنەماکانی شەترەنج(سەرەتایی)


ئەم پەرتووکە بۆ کەسانی سەرەتایی و دەستپێکردن زۆر بە نرخە و دەتوانرێت تا ڕادەیێکی باش سود و بەهرەی ببێت.


بنەماکانی شەترەنج(سەرەتایی)
مشخصات کتاب

نویسندهدکتۆر مەسعود حسەینی، ئەدیبەزارێعی
انتشاراتسنندج، هسیرە(هەسێرە)
نوبت چاپبهار-1403
زبانکوردی
صفحه145
شابک٥-٢-٩١٩٩٧-٦٢٢-٩٧٨

چکیده

بوونی پەرتووکێک لە بوواری فێر بوونی شەترەنج بە زمانی زگماکی بۆ منداڵان لە کوردستان لایەنێکی زۆر گرینگە. چوونکەخۆماڵی کردنی ئەم بوارە و بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست تێگەیشتنێ بە هێزتر لە کۆمەڵگا دەخولقێنێت. ئەم پەرتووکە بۆ کەسانی سەرەتایی و دەستپێکردن زۆر بە نرخە و دەتوانرێت تا ڕادەیێکی باش سود و بەهرەی ببێت. لە م پرتووکە تێکۆشراوە کە بە چیرۆک و هەڵبەست و هۆنە جوڵەی مۆرە کان و تاکتیکە کانی شەترەنج باس بکرێت و دوای هەر باسێکیش چەند پرسیار بۆ راهێنانی مێشک و فێر بوونی چاکتریان دانراوە.

شەتڕەنج (بە ئینگلیزی: Chess) یارییەک دووکەسیی ستراتیژیی تەختەییە کە لەسەر بۆردی شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت، کە بۆردێکە ٦٤ خانەی ھەیە کە دابەشکراوە بەشێوەی ھەشت×ھەشت بەپانی و درێژیی. یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیھان و لەلایەن ملیۆنەھا یاریزانەوە لەسەرانسەری جیھاندا یاری پێ دەکرێت لە ماڵەکان و پارکەکان و یانەکان و لەسەرھێڵ. ھاوکات پاڵەوانێتی تایبەت بە شەتڕەنجیش بوونی ھەیە.

ھەموو یاریزانێک یارییەکە دەست پێ دەکات بە ١٦ پارچەەوە: یەک شا، یەک شالیار، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل، و ھەروەھا ھەشت سەرباز. ھەریەک لەو شەش جۆرەی پارچەکان جیاواز دەجووڵێن. پارچەکان بەکاردێن بۆ ھێرشکردن و لێدانی پارچەکانی یاریزانی بەرامبەر، لەگەڵ ھەبوونی ئامانجی کشماتکردن شای یاریزانی بەرامبەر، ئەویش بەپەناخستنی شا بۆ شوێنێک کە چیتر توانای ھەڵھاتنی نەبێت لەھەڕەشی لێدان یان گرتن. لەپاڵ کشماتدا، یاریزان دەتوانێت بەویستی خۆی دەست بکێشێتەوە لەیارییەکە و بەمەش بەرامبەرەکەی دەیباتەوە، ئەمەش لەبارێکدا ڕوو دەدات کە یاریزانێک بەشێکی زۆری لە پارچەکانی دۆڕان بێت بەبێ قەرەبوو، یاخود کشمات توانای گەڕانەوەی نەبێت. ھەروەھا، یاری دەکرێت بە یەکسانبوون تەواو بێت بەھەندێک شێوە، کە لەباشترین باریدا ئەوەیە کە ھیچ لەیاریزانەکان نەتوانن یارییەکە بەرنەوە. یاریی بەگشتیی دابەش دەکرێت بۆ سێ قۆناغ: کردنەوە، نێوەندەیاریی و کۆتایاریی.

یەکەمین پاڵەوانی جیھانیی شەتڕەنج، ڤیلھێڵم شتاینتز، ناونیشانی پاڵەوانی لە ١٨٨٦دا بەدەست ھێناوە. پاڵەوانی ھەنووکەیی جیھان ماگنەس کارڵسنی نەرویجییە. لەپاڵ پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنجدا، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنج بۆ ئافرەتان، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنج بۆ تازەپێگەیشتووان، پاڵەوانێتی جیھانی شەتڕەنج بۆ پێگەیشتووان، Correspondence Chess World Championship، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنجی کۆمپیوتەریی، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنجی خێرا. ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنج پاڵەوانێتییەکی باوە لەنێو تیپە جاوازەکانی نەتەوە جیاوازەکان. شەتڕەنجی سەرھێڵ ئارەزوومەندانی شەتڕەنج و پرۆڤیشناڵەکانی بە ڕووی چەندین یاریزانی جیھاندا کردۆتەوە. شەتڕەنج وەرزشێکی پەسەندکراوە لەلایەن کۆمیتەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتییەوە و ھەروەھا شەتڕەنج لەسەر ئاستێکی جیھانیی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنج (فیدە)، کە لە ١٩٢٤دا سێتی شەتڕەنجی ستاونتنی کردە سێتی فەرمیی یارییە فەرمییەکان. ھەروەھا گەلێک جۆرایەتی شەتڕەنج بوونی ھەیە، کە یاساکانیان جیاوازە لەیەکتر، ھاوکات بۆرد و پارچەکانیشیان.

لەدوای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە، کۆمپیوتەرەکان پرۆگرامڕێژ کراون بۆ یاریکردن بە شەتڕەنج بە ڕێژەیەکی گەورەتری سەرکەوتنەوە، تاڕادەیەک کە کۆمپیوتەرێکی بەھێزی خۆماڵیی لەپلەیەکی بەرزتردا توانای یاریکردنی ھەیە لەچاو باشترین یاریزانی مرۆڤدا. لە بیست ساڵی ڕابردوودا، لێکۆڵینەوە بە کۆمپیوتەر بەشدارییەکی بەرچاوی ھەبووە لە پەرەپێدانی بیردۆزی شەتڕەنجدا، بەتایبەتی لە کۆتایارییدا. کۆمپیوتەری دیپ بلوو یەکەمین ئامێر بوو کە توانیی لە زنجیرە یارییەکدا لە پاڵەوانی ئەو سەردەمە، گاری کاسپارۆڤ، بباتەوە ئەمەش لەساڵی ١٩٩٧دا.